دۆخی عەفرین و داهاتووی بەرەنگاری کورد لە رۆژئاوا

دۆخی عەفرین و داهاتووی بەرەنگاری کورد لە رۆژئاوا


رۆستەم مەحمود , , سیاسەت



بەڕێزان رۆستەم مەحموود نوسەری سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان و بەڕێز ژیان خۆسەری سیاسەتمەدار و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی رۆژئاوا، لە ٢٤/١/٢٠١٨ لە ئەستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ کوردستان، سەمینارێکیان لەسەر باری سیاسی رۆژئاوای کوردستان و شەڕی عەفرین پێشکێش کرد.

ئەم بەڕێزانە هەڵسان بە شیکردنەوەی سیاسی و ئیداری و پێکهاتەیی لە هەرێمی عەفرین، رۆستەم مەحموود پێیوابوو کە پەکەکە لقی خۆی کە لە رۆژئاوا بەناوی پەیەدەیە سەرکردایەتی رۆژئاوای کوردستان دەکات و زیاتر هەول دەدەن کێشەکانیان لەگەڵ تورکیا بێت و کێشەی کورد و پەروەندی کورستانی رۆژئاوا بە سوریا گرنگی پێنادەن، زیاتر سەرکردەکانیشان سەرکردەی کوردی باکوری کوردستانن کە هەر عەرەبیش نازانن، بۆیە پێی وابوو لایەنی سەپاندنی ئایدیۆلۆژیای پەکەکە بەسەر کوردستانی رۆژئاوادا و دروست کردنی دۆزی نوێ بۆ رۆژئاوا جێی دۆزی راستەقینە و سەرەکی ئەو پارچەیەی کوردستانە لەگەڵ سوریا دروست دەکەن کە بریتییە لە هێنانە دی ئایدۆلۆژیای پەکەکە و ناساندنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بیروباوەڕەکانی بە خەڵک، لە هەمان کاتدا گۆڕینی هەندێ لە ناوی شەقامەکان و شوێنە گتییەکان بە ناوی ئۆجەلان و شەهیدەکانی خۆیان کە خەڵکی کوردستانی رۆژئاوا نین، سەرەنجام پێی وابوو کە پەکەکە هیچ لە فەرهەنگی کوردی سوریا و فەرهەنگی سوریا و توێژەکانی لەگەڵ کوردی سوریان نازانێت، تەنیا لە ریککەوتنێکی سەربازی و ئەمنی لەگەڵ حکوومەتی سوریا ئەم ناوچانەی لەبەردەستدایە.

رۆستەم مەحموود پێی وابوو کە لە کۆتاییدا یان تورکیا توشی شکانی عەسکری دەبێت و پاشەکشێ دەکات، ئەویش ئەوکاتەیە کە رێگا بکرێتەوە بۆ پشتیوانی کردنی جەنگاوەرانیان و شەرڤانەکانی یەکینەکانی پاراستنی کەل، یان لە کۆتاییدا رێگە دەدەن کە سوریا بگەڕێتەوە ئەم ناوچەیە کە ئەوەشی بە رێگە چارەی زۆر نزیک دەزانی، چونکە پێی وابوو لە بنەرەتدا رێککەوتن لە نێوان پەیەدە و سوریادا هەیە، بۆیە لەکاتی تەنگانەدا زۆر بە ئاسانی بەیەکە رێککدەکەون.

ژیار خۆسەری کە قسەکەری دووەمی ناو سەمینارەکەبوو زیاتر باری ئیداری و جوگرافی ناو عەفرینی باس کرد، باسی لەوەکرد کە عەفرین لەچەند لاوە گەمارۆ دراوە و زۆر سەختە ئەو گەمارۆیە بشکێندرێ، لە هەمان کاتدا پێکهاتەکانی عەفرین و مێژووی سیاسی کوردی لە دەڤەری عەرینی باس کرد، ئەویش لە کۆتاییدا پێی وابوو باری ئایدیۆلۆژی پەیەدە رێگە نادات کە یەکپارچەیی نێوان حیزبەکان لەوێ دروست بێ، بەوپێیەش دۆزی کورد لە رۆژئاوا لە حیزبێک و ئایدیۆلۆژیایەک کە خۆیان ناساندووە وەک حیزبێکی دوندڕۆ و لە هەمان کاتدا کێشەی خۆیان خستۆتە بەرانبەر تورکیا لەجیاتی ئەوەی لە بەرنبەر سوریادابێ، سەرەنجام زیانێکی زۆر بە کێشەی کورد لە رۆژئاوا کوردستان دەگەیەنێ.

*